top of page

 

بەشی یەکەم

ناسنامەی ڕێکخراو

ماددەی یه‌که‌م / ناسنامە : یەکەم/ ناو بە زمانی کوردی: ڕێکخراوی (دادگه‌ری بۆ پرسه‌ یاسایی و كۆمەڵایەتییەكان).

 

دووەم/ ناو بە زمانی عەرەبی: 

(منڤمە القچا‌و للمسائل القانونی والاجتماعی)

سێیەم/ کورتکراوە و ناو بە زمانی ئینگلیزی: ( Judiciary Organization for Legal and Social Issues)

 

چوارەم/ درووشم: (دادپه‌روه‌ری كۆمەڵایەتی ، سه‌روه‌ری یاسا) ماددەی دووەم/ سنوری کار کردن : بنکه‌ی گشتی ڕێکخراوەکە له‌ سنووری پارێزگای (هەولێر- سۆران)، دەڤەری سۆران، قەزاكانی (سۆران، ڕەواندز، چۆمان، مێرگەسۆر) دەگرێتەوە.

 

ماددەی سێیەم/ پێناسە: رێكخراوێكی مەدەنی ناحكومی سەربەخۆیە، خاوەن كەسایەتیەكی مەعنەویە، بەدواداچوون دەكات بۆ پرسە یاساییەكان لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی.

 

بەشی دووەم

ئامانج و مەبەستەکانی ڕێکخراوەکە

 

ماددەی چوارەم/ ئامانج و مەبەست: یەکەم: ئامانجەکان

1- بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری یاسایی‌و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان لەرێگەی یاساوە.

2- كاركردن بەشێوەی خۆبەخشانە لە هەموو ئەو كەیسانەی پەیوەندارن بە كاری رۆژنامەوانی‌و چینی كرێكاران‌و قوربانیانی توندوتیژییەكانی خێزانی ‌و نەوجەوانان بەبێ جیاوازی.

3- دەركردنی بڵاوكراوەیەكی یاسایی مانگانە بە ئامانجی گەیاندنی هۆشیاری یاسایی‌و كۆمەڵایەتی بە هاوڵاتیان.

4- ئەنجامدانی توێژینەوەی یاسایی‌و بڵاوكردنەوەیان بە ئامانجی چارەكردنی گرفتەكانی پەیوەست بە سێكتەرەكانی ژیان. 5- ئەنجامدانی سمینارات‌و وۆركشۆپ بۆ چین‌و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگە.

6- كردنەوەی خولی بەهێزكردنی یاسایی بۆ تازە دەرچوانی پەیمانگاو كۆلیژەكانی بەشی یاسا‌و فەرمانبەرانی دام‌و دەزگاكان.

7- كۆمەككردنی یاسایی هەموو ئەو دەزگا حكومی‌و نا حكومیانەی كە داوای راوێژی یاسایی دەكەن.

8- پێشكەشكردنی پرۆژە یاسا لە سێكتەرە جیاوازەكان. 9- بەداوا داچوون لە جێبەجێكردنی یاساكان لە دام‌و دەزگا حكومی‌و ناحكومییەكان.

دووەم: مەبەست: مەبەست لە پێكهێنانی كۆمەلگەیەكی مەدەنی و تەندروستە، لە سەر بنەماكانی یاساو دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی.

bottom of page