فهلسهفه و یاسا
هەرچەندە فەلسەفەو یاسا، بابەتی زۆر قوڵو وردنو هەریەكەیان تایبەتمەندی خۆیان لە بوارە جیاجیاكانی زانست و ئەدەبیاتدا هەیە، باڵام بەشێوەیەكی گشتی پوختەیەك لەم دووچەمكە دەخەینەڕوو.
یاسا، بریتیە لەجۆرە تایبەتمەندی و رێسایەك كە تاكەكانی كۆمەڵگەی پێ وابەستە دەكرێو وا لە مرۆڤ دەكات كە هەست بە بەرپرسیاری بكات لەناو كایەی كۆمەڵگەداو گیرۆدەی چەند كۆت و بەندێك دەكرێ تا كایەكانی ژیانی تایبەتی پێ رێك بخات، لەهەمان كاتدا زەرەری بۆ ئەوەی بەرامبەری نەبێت.
ناتوانین بڵێین فەلسەفە زانستە یان یاسایە، بەڵكو مەعریفەیە واتا مرۆڤ خۆی سەرپشكە كە چۆن بیردەكاتەوەو چی دەكات، یاخود چۆن بریار دەدات بە پێچەوانەی یاساوە. یاسا كۆمەڵێك مرڤ لەسەری رێك دەكەون بۆ ئەوەی تاكەكانی كۆمەڵگەی پێ ببەسنەوە. بەڵام فەلسەفە مرۆڤ دەكات بەسەر پشك كە چۆن خۆی بریاری ژیانی خۆی بدات. ئێمە ناڵێین یاسا جیاوازیەكی ئێجگار زۆری لەگەڵ فەلسەفەدا هەیە، چونكە یاسا بەشێكە لە فەلسەفە، زۆربەی زۆری فەیلەسوفان دەستیان لە دروست بوونی یاسادا هەبووە. بۆ نموونە فەیلەسوفانی یۆنانی وەك (پلاتۆ) كە بە ئەفلاتون ناودەبرێ، ئەو باسی دادپەروەری دەكات بەتایبەتی لە پەرتووكی (كۆماری ئەفلاتون)، دادپەروەریش بەشێكی گەورەی یاسا پێك دەهێنێت. فەیلەسووفانی یۆنان زۆر جەخت لە سەر یاسا دەكەنەوەو زۆربەی زۆری ئەم فەیلەسووفانە بەتایبەتی (سۆكرات، ئەفلاتونو ئەرستۆ) جێ پەنجەیان دیارە لە مێژوی كۆنی یۆناندا.
دوای ئەوان فەیلەسوفانی ئینگلیزی وەك ( جۆن لۆك، تۆماس هۆبز، فرانسس بیكۆن، دێڤید هیوم ...هتد) باس لەیاسا دەكەن. فەلسەفە ئاقارێكی زۆر گەورەو بەرفراوانە ئەوەی پەیوەندی بە یاساو رێساوە هەبێت باسی لێوە دەكەین. ئەگەر بێتو باسی شۆرشی فەرەنسی بكەین، دەبینین یاسا دەورێكی كاریگەری هەبووە لە دادگای فەرەنسا بەتایبەتی دوای شۆرشی فەرەنسی، لەوانە (جاك دانتۆن، جان پۆل مارا و مۆنتیسكۆ...هتد)، ئەمانە هەم لەبواری فەلسەفەو هەم لەبواری یاسا جێ پەنجەیان دیاربووە. هەر بۆیە زۆربەی زۆری یاسادانەرەكان فەیلەسوف بوون.
مۆنتیسكۆ زۆر هەوڵیداوە هەرسێ دەسەڵاتی (یاسادانان، جێبەجێ كردنو دادوەری) لێكجیا بكاتەوەو لەناو دادگای فەرەنسا كاری بۆ كردوە.
ئاشكرایە كە یەكەم كەس سیستەمی كۆماری واتە دیمۆكراتی مۆدێرنی لە فەرەنسا هێنایە ئاراوە فەیلەسوفی فەرەنسی (ژان ژاك رۆسۆ) بوو. فەلسەفە هەر لەسەرەتای دروست بونیەوە باسی یاسای كردووە، كە پێویستە تاكەكانی كۆمەڵگە وابەستەی یاسابن، بەڵام لەهەمان كاتدا رەخنەشی لە هەندێ یاسا گرتووە. (كۆماری ئەفلاتون) بە گەورەترین پەرتووك دادەنرێ كە باسی چەند یاساو رێسا دەكات دوای ئەم (پەیمانی كۆمەلایەتی).
سكاڵا ئەحمەد
بكالۆریۆس لە فەلسەفە