دادوەر
صباح حسن رشید
ئامانج لە دانانی یاسای چاودێری نەوجەوانانی ژمارە (76)ی ساڵی 1983، خۆی لە چەند خاڵێكدا دەبینێتەوە كە بریتین لە پاراستنی نەوجەوانان لەروانگەی دەقە یاساییەكان، بەشێوەیەك یاساكە ببێتە بەر بەستێك لەبەردەم دیاردەی لادانی نەوجەوانان، ئەمەش لەرێگەی پاراستنیان لە كردەوە تاوانییەكان، هەروەها گونجاندنی نەوجەوانان لەگەڵ كۆمەڵگە كەتێیدا پەروەردە دەبێت، ئەمەش لەرێگەی دانانی چەند بنەمایەك بۆ راگڕتنی نەوجەوان لەسەر خو و رەوشتی گونجاو و بە ئامانجی بەدیهێنانی كۆمەڵگەیەك كە تێیدا نەوجەوانان وەك تاكێكی كۆمەڵگە رۆڵی گرنگیان هەبێت لە پێشكەوتنەكانی ژیان.
لە یاسای ئاماژە پێكراو (یاسای چاودێری نەوجەوانان ژمارە (76)ی ساڵی 1983) دا ، لە بنەما سەرەكییەكانی یاساكە تەواوی مافەكانی منداڵ دیاریكراوەو پێویستی كردووە كە لەلایەن دایكو باوك یاخود لایەنی پەیوەندار بە چاودێریكردنی منداڵ، تەواوی مافەكانیان لەبەرچاو بگرنو پابەند بن بە پاراستنی مافەكانیان.
- ئەم یاساییە لەسەر چەند بنەمایەك پەیرەو دەكرێت كە بریتین لە مانەی خوارەوە :
1) دۆزینەوەی پێشە وەختە بۆ ئەو منداڵەی گومانی لادانی لە یاسای لێدەكرێت، واتە پێش ئەنجامدانی كرداری تاوانی كاتێك هەستی لادانی تێیدا بەدی ئەكرێت، بۆیە ئەبێت رێگری لێبكرێت بەرێگای تێشگەویشتن بەوەی لادان لە یاساو ئەنجامدانی كرداری تاوانی ئەبێتە هۆی سزادان، سەرەنجام ئەبێتەهۆكارێك بۆ لەدەستدانی هەڵی فێربوون لەلایەن نەوجەوانو نەگەیشتن بە ئامانجەكانی خۆی.
2) دیاریكردنی ئەركی ئەو كەسانەی كە بەخێوكردنو پەروەردەكردنی منداڵی لە ئەستۆدایە جا چ باوكی بێت یاخود هەركەسێكی تر بێت كە چاودێری دەكات،مەش لە پێناوی ئەوەی كە نەوجەوانەكە رێگای تاوان هەڵنەبژێرێتو دوور بكەویتەوە لە تاوان. هەروەها بەخێوكەری نەوجەوانەكە بەتەواوی بە ئەركی خۆی هەڵسێت كەم تەرخەم نەبێت لە ئەركەكەی خۆی كە رێنمایی كردنی منداڵەكەیە بەشێوەی راستو دروست.
3) هەر كاتێك باوك یاخود بەخێوكەری منداڵەكە كەمتەرخەم بێت لە چۆنیەتی پەروەردەكردنی منداڵەكەی و پێچەوانەی ئەركەكەی خۆیو پێچەوانەی بەرژەوەندی منداڵەكەی كاربكات بەشێوەیەك كەمتەرخەمیەكەی هۆكارێك بێت بۆ ئەنجامدانی تاوانو لادان لە یاسا، ئەوا ئەو دەسەڵاتە یاساییەی لێوەر دەگرێدرێتەوەو دووچاری سزای یاسایی دەبێتەوە.
4) چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی رووبەڕوی منداڵ ئەبنەوە، بەشێوازێكی زانستیو پێشكەوتووانە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت تاوەكو نەگاتە ئەو ئاستەی ئەنجامی نەخوازراوی لێبكەوێتەوە. سەرەڕای ئەم خاڵانە، نابێت خێزان هیچ توندوتیژیەك بەرامبەر منداڵ ئەنجام بدات، بۆ نموونە: كارپێكردنی منداڵ لە تەمەنێك كەكارپێكردنی بە یاسا قەدەغەكراوە. بەڵكو لەجیاتی كارپێكردن، پێویستە هەموو هەوڵێك بخرێنەگەر بۆ ئەوەی منداڵ فێری زانستو مەعریفە ببێتو تاوەكو بەرهەمەكەی هاتنەكایەوەی نەوەیەكی تەندروستو پێشكەوتوو بێ بۆ كۆمەڵگە.
بە گوێرەی دەقەكانی یاسای چاودێریكردنی نەوجەوانان ژمارە (76)، هیچ كاردانەوەیەك لە هەمبەر كەسێك ناكرێت كە تەمەنی نەگەیشتبێتە (11) ساڵ. منداڵ بە نەوجەوان هەژمار دەكرێت تاكو گەیشتن بە تەمەنی (18) ساڵی. بەپێی بنەما یاساییەكان نابێت منداڵ خوار تەمەنی (15) ساڵی كاری پێ بكرێت. ئەگەر هەر منداڵێك تاوانێك ئەنجام بدات، ئەوا بە گوێرەی ماددەی (29) لە یاسای ناوبراو، بەخێوكەری منداڵەكە دووچاری سزای یاسایی دەبێتەوە.
چۆنیەتی ئەنجامدانی رێكاری یاسایی لە دادگای لێكۆڵینەوە و دادگای تایبەتمەند بەرامبەر نەوجەوانان
ئەگەر بێتوو منداڵ هەر كردارێك ئەنجام بداتو كردارەكەش بە تاوان هەژمار كرابێت، ئەوا هیچ رێكارێكی یاسایی لەدژی ئەنجام نادرێت ئەگەر تەمەنی لە (11) ساڵ كەمتر بێت. ئەگەر مندالەكە كردارێكی تاوانی ئەنجامدا، ئەوا بەپێی یاسا بریار ئەدرێت بەوەی بەخێوكەرەكەی (باوك یاخود هەر لایەنەێكی تر) بریارەكانی دادگا جێبەجێ بكات سەبارەت بەو پێشنیارانەی كە بۆ ئامۆژگاریو پاراستنی هەڵسوكەوتی منداڵەكە دەركردووە بەگوێرەی ئەو بەڵیننامەی كە لەلایەن كەسەكەوە پر دەكرێتەوەو بەبریارەكە دەبەسترێت، لە بەلێنامەكەدا بریاریش دەدرێت بە دانانی برە پارەیەك وەك تەئمینات كە لە (30)هەزار كەمتر نەبێتو لە (75)هەزار دینار زیاتر نەبێت بۆ ماوەیەك لە (2) ساڵ كەمتر نەبێو لە (5) ساڵ زیاتر نەبێت.
هەر كاتێك منداڵ دەستگیر بكرێت، ئەوا ئەدرێت بە پۆلیسی نەوجەوانانو دادگای نەوجەونان تایبەتمەند دەبێت بە بەبینینی ئەم جۆرە دۆسیانە، ئەگەر دۆسیەكە لە قەزاو ناحییەكان بێت ئەوا دادگای كەتن ئەم جۆرە داوایانە ئەبینێت بە مەرجێك ئەگەر سزای كردارە تاوانییەكە لە (3) ساڵ زیاتر نەبێ.
پێویستە رێكارەكانی دادگایكردنی نەوجەوانان بە شێوەیەكی نهێنی ئەنجام بدرێ، لە كاتی دادگایكرن هەر یەكە لە منداڵەكەو بەخێوكەرەكەی یاخود كەسێكی نزیك لە مندالەكە، یانیش هەر كەسێك كە دادگا ئامادەبوونی بە پێویستی بزانیت. ئەگەر ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ نەوجەوانەكە پەیوەندی بە بەدڕەوشتی یاخود خو رەوشتی گشتییەوە هەبێت لەو حالەتەدا پێویستە ئەو كەسەی بەرگری لێدەكات ئامادە بێت بەڵام نەوجەوانەكە ئامادە نابێت، لە دوای دەركردنی بریاری دادگا ئامادە دەكرێتو بڕیارەكەی پێ رادەگەیەنرێت.
لەكاتی دادگایكردنی نەوجەوانەكاندا پێویستە لەسەر (نووسینگەی خوێندنەوەی كەسی) نوێنەری خۆی رەوانەی دادگا بكات بۆ چاودێری كردنی چۆنیەتی بەرێوەچوونی دادگاو بەمەبەستی پێشكەشكردنی راپۆرتی خۆی لە حالەتی هەبوونی هەر تێبینیەكو كێشەیەك.
دادگای تایبەتمەند بە دادگایكردنی نەوجەوانان، لە كاتی دەركردنی بریارەكەی لە كەیسەكەدا، رەچاوی بارودۆخی نەوجەوان ئەكات لە ژێر رێنمایی نووسینگەی خوێندنەوەی كەسیەتی، لە دادگایكردنی نەوجەوانان هیچ كەسێك بۆی نییە ناوی نەوجەوان ئاشكرا بكات یاخود ناو و ناونیشانو قوتابخانەی ئاشكرا بكات، یاخود وینە بگیرێت یان هەر زانیارییەكی تری كەسیەتی پەیوەست بە نەوجەوانەكە ئاشكرا بكات، بە پێچەوانەوە هەر كەسێك ئەم كارانە بكات بەسەر پێچی یاسایی هەژمار دەكرێتو بكەرەكە بەپێی ماددەی (63/ بڕگەی 2) لە یاسای چاودێری نەوجەوانان سزا دەدرێت بۆ ماوەیەك لە (1) ساڵ زیاتر نەبێت یاخود بە غەرامەكردن بەبرێك لە (75)هەزار زیاتر نەبێ.
- چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ نەوجەوانان لەكاتی سەرپێچی یاساییدا
1) ئەگەر هاتوو نەوجەوان سەپێچیەكی یاسایی ئەنجامدا (مخالفە) هۆشداری پێ ئەدرێت بەوەی دووبارەی نەكاتەوەو ئەدرێتەوە بە بەخێوكەرەكانی بەمەبەستی راستكردنەوەی هەڵسوكەوتەكانی كە بەستراوبێت بە بەڵێننامەی مالی كە كەمتر نەبێت لە (75)هەزار دینارو زیاتر نەبێت لە (30)هەزار دینار بۆ ماوەیەك كەمتر نەبێ لە یەك مانگو لە سالێك زیاتر نەبێ.
2) ئەگەر هاتوو نەوجەوان كردارێكی تاوانی ئەنجامدا كە دەكەوتە چوارچێوەی تاوانی كەتن ئەوا بڕیاری لەسەر دەرئەچێت لە جیاتی حوكم كردن.
3) دواتر ئەدرێتەوە دەستی ئەو كەسەی ولایەتی لەسەر هەیە یاخود ئەو كەسەی بەخێوكەریەتی بۆ ئەوەی بڕیاری دادگا جێبەجێ بكات كە پێكدێن لە پێشنیارەكانی زامنكردنی پەروەردەكردنێكی تەندروستیو هەڵسوكەوتی دروست، ئەمەش لەبەرامبەر بەلێننامەیەك كە بڕی پارەكەی لە (30) هەزاردینار كەمتر نەبێتو لە (75)هەزار دینار زیاتر نەبێت بۆ ماوەیەك لە سالێك كەمتر و لە (3) ساڵ زیاتر نەبێ.
4) دانانی نەوجەوان لە ژێر چاودێری هەڵسوكەوتداو چاودێریكردنی رەفتارەكانیان بەپێی بریاریەكانی دادگا.
5) دانانیان لە قوتابخانەی پێگەیاندنی نەوجەوانان ئەگەر سزاكەی لە (6) مانگ كەمتر نەبێتو لە (3) ساڵ زیاتر نەبێت.
6) ئەگەر هاتوو دادگا بڕیاری دەركرد بەدانەوەی نەوجەوان بەە كەسەی ولایەتی هەیە لەسەری یاخود كەسی نزیكی بەو مەرجەی بڕیار بدات بەدانانی لە ژێر چاودیری هەڵسوكەوتو رەفتاری.
7) ئەگەر هاتوو نەوجەوان تاوانێكی گەورەی ئەنجامدا بە (جینایە) یاخود (جنحە عمدیە) بەهۆی كەمتەرخەمی بەخێوكەرەكەی ئەوا دادگا بریار ئەدات لەسەر بەخێوكەری بەدانانی ئەو برەیەی كەوا بەڵێننامەی پێداوە هەموویان یاخود بەشێك.
ئەگەر تاوانەكە جینایەت بوو، ئەوا بریار ئەدرێتبە تسلیمكردنی نەوجەوان بۆ بەخێوكەرەكەی بۆ جێبەجێكردنی پێشنیاری دادگا بەرامبەر بە پەروەردەكردنیو چاودێریكردنی بەرامبەر بەڵننامەیەك كەمتر نەبێت لە ساڵیكو زیاتر نەبێت بۆ 3 ساڵو دانانی لەژێر چاودێری بەپێی یاساو دانانی لە (قوتابخانەی راسپاردن) لە ماوەی 6 مانگ كەمتر نەبێ تاوەكو 5 ساڵ.
ئەگەر نەوجەوان كردارێكی تاونانی ئەنجامداو سزای تاوانەكە لە سێدارەدان بێت ئەوا نەوجەوانەكە سزا ئەدرێت بە دانانی لە قوتابخانەی راسپاردن (مدرسە تأهیل صبیان) بۆ ماوەیەك لە ساڵێك كەمتر نەبێت و زیاتر نەبێت لە 10 ساڵ نەبێت. ئەگەر تەمەنی لە نێوان 15 تاوەكو كەمتر لە 18 ساڵدا ئەنرێت لە هەمان شوێن بۆ ماوەی كەمتر لە 5 ساڵو زیاتر لە 15 ساڵ نەبێت.