ئەمریكاو گلدانەوەی تیرۆرستان بەبێ دادگایكردن
هەڵویستی یاساكانی پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ لەم بارەیەوە
هەندرێن ئەحمەد
قوتابی ماستەر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان (بەریتانیا)
یەكێك لە تاكتیكە فەشەلەكانی ئەمریكا لەشەری دژی تیرۆردا، بریتیی بوو لە گڵدانەوەی تیرۆرستی گومانلێكراو بەبێ دانە دادگا. لەسەردەمی بیستو یەكدا، ئەمریكا رووبەڕووی فۆرمێكی نوێی تیرۆر بووەوە كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیبوو. بەتایبەتی دوای رووداوەكانی 11ی سیبتێمبەری 2001 كاتێك گروپی تیرۆرستی قاعیدە هێرشی كردە سەر هەردووك سومبولی ئەمریكی كە بریتیبوون لە سەنتەری بازرگانی جیهانی و پنتاگۆن. دواتر نە ئەمریكا ستراتیژیەتێكی نوێی دروست كرد كە بریتی بوو لە شەری دژی تیرۆر (war on terror) بۆ وەڵامدانەوەی هەموو ئەوانەی بەرپرسیارن لەو هێرشانە.
بەم پێیەش تاكتیكی دانا لە گڵدانەوەی تیرۆرستی گومانلێكراو بەبێ دادگایكردن. واتە گڵدانەوەودەست بەسەرداگرتنی تاكەكان لەلایەن دەوڵەتی ئەمریكاوە دجێبەجێكرا بەبی سنور لەسەر تیرۆرستە گومانلێكراوەكان . ئەمە لە كاتێكدایە كە بە گویوێرەی یاسا ئەم اجرائاتانە بۆ ئەوانەن كە گومانیان لەسەرە .
دەولە لە هەندێك بارودۆخدا بۆی هەیە تیرۆرستە گومانلێكراوەكە گڵبداتەوە بەتایبەتی لەكاتی شەردا چونكە كاریگەری راستەوخۆیان هەیە لە تێكدانی بەژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی بەلام ئەوەی من لێرە مەبەستمە ئەوەیە كاتێك دەوڵەتێكی مۆدیرن و دیموكراسی وەوكو ئەمریكا كە هەمیشە لافی مەدەنیەت و دیموكراسی لێدەداتبەلام پێچەوانەەوە پێشێلی مافەكان دەكات.
ئەو هۆكارانەی بوونە هۆی فەشەل پێهێنانی تاكتیكی ئەمریكا لە گڵدانەوەی تیرۆری گومان لێكراو بەبێ دانە دادگا.
یەكەم: بەكارهێنانی رەوشتی خراپ لەدژی تاكەكان دەبێتەهۆی سازشكردن لەسەر پرەنسیپە باڵاكانی مافی مرۆڤ.
لە هەمان گلدانەوەی تاكەكان بەبێ دادگا لەلایەن ئەمریكا هاندەرێكە بۆ بەكارهێنانی رەفتاری ناپەسەند لەلایەن وڵاتانی ترەوە.
واتە ئەم پێشێلكاریانەی ئەمریكا سەبارەت بەمافەكانی مرۆڤ هاندەرێكبوو بكە روسیا خەرقی مافەكانی مرۆڤ بكات لە چیچان و هەروەها پاكستان بەرامبەر كشمیر. ئەمانەش بوونە درزێكی گەورە لە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ.
دووەم: گلدانەوە بەبێ فەرمانی دادگا كارێكی نا یاساییە، چونكە شەركردن لەگەڵ تیرۆری مۆدێرن جیاوازە لەشەڕی ئاسایی .
سێیەم: گلدانەوە بەبێ دادگا دەبێتە هۆی دروستبوونی كۆمەڵگەیەكی نا ئارام، رێگەدان بە بەكارهێنانی هێز دژی تاكەكان بەبێ پرۆسەی یاسایی دەبێتە هۆی دروستبوونی كۆمەڵگەیەكی ناتەندروست.
هەروەها زۆرجار وەرگرتنی زانیاری لەلایەن دەزگا سیخورییەكانەوە بۆ گلدانەوەی تیرورستی گومانلێكراو راست دەرناچێت، هەروەك دەزگا سیخوریەكانی ئەمریكا لە زانیارییەكانی بوونی چەكی كیمیایی راست دەرنەچوو.
چوارەم: گلدانەوەی تیرۆری گومانلیكراو بەبی فەرمانی دادگا لەلایەن دەولەتێكی دیموكراسی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەهای دیموكراسی چونكە مەفهومی دیموكراسی پااستنی مافەكانی زۆرینەو كەمینەو هەموو تاكێك مافی ئەوەی هەیە لە دادگا ریككاری مەدەنی لەگەڵ بكرێت.
هەڵویستی یاساكانی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لەم بارەیەوە
یاساكانی نێودەوڵەتی، مافەكانی تاكیان فەراهەم كردووە سەبارەت بە سەربەستی و ئازادیو ئاسایشدا. هەروەك لە ماددەی (9)ی جارنامەكانی مافی مرۆڤی 1948(undhr)دا هاتووە " نابێت هیچ كەسێك نادادپەروەرانە دەستگیر بكرێت یان دوور بخرێتەوە.
هەروەها لە ماددەی (9)ی بەندی یەكەمی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافەكانی مەدەنی و سیاسی (iccpr) هاتووە " نابێت هیچ كەسێك لە ئازادی بێبەش بكرێت جگە لە حالەتەكانی یاسایی نەبێ". پێكهاتەی كۆمیتەی مافەكانی مرۆڤ لە un بەرپرسیارە لە چاودیریكردنی وڵاتانی ئەندام.
سەرەرای ئەمەش، یاسای مرۆڤایەتی نێودەوڵەتی گرنگی تایبەتی بە پاراستنی تاكەكان داوە لەكاتی شەردا، هەروەك لە هەردوو پرۆتۆكۆلی سێیەمو چوراەمی جنێف باسی لێوەكراوەو لە ماددەی 118 دا هاتووە " پێویستە بەندراوانی شەر ئازاد بكرێنو بگەرێندرێنەوە بۆ نیشتیمان بەبێ وەستان لە دوای كاری دوژمنكاری".
لەدەرەنجامی ئەم پرەنسیپە نێودەوڵەتیانەی كە باسكران، گلدانەوەی تیرۆرستی گومانلێكراو بەبێ دادگا ، بە مانای بێبەشكردنی دێت لە ماف و ئازادی و ئاسایشدا.
بۆ پارێزگاریكردن لەم مافانە، رێكخراوەكانی NGOو میدیاكان كاریگەریان هەبوو لە شكست پێهێنانی ئەم تاكتیكەی ئەمریكا. دوای چوارمانگ لە رووداوی 11ی سیبتێمبەر، ئەمریكا بەندیخانەی گوانتانامۆی دامەزراند بۆ گلدانەوەی تیرۆرستانی گومان لێكراو بەبی دادگایكردن، لەسەرەتای دامەزراندنی تاوەكو ئێستا 779 بەندكراوی لەخۆگرتبوو و لەوانە 600 بەندكراو ئازادكران و 9 بەندكراویش بەهۆی ئەشكەنجەدان گیانیان لەدەستدا.
بۆیە رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ و رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی چەندین جار نارەزاییان دەربڕی لە دژی ئەمریكا بەوەی ئەم بەردەوامە لە پێشێلكردنی مافی بەندیكراوەكان و ئەم بەندیخانەیان بە نا یاسایی و دوور لە بەهاكانی مافی مرۆڤایەیان لەقەلەمدا.
جگە لەمانە، خاڵی وەچەرخانی شكستی ئەمریكا لەم تاكتیكە ئەمەبوو كاتێك وێنەكانی بەندیخانەی ئەبوو غرێب لە عێراق بڵاوبۆوەوە كاتێك سەربازە ئەمریكیەكان ئەشكەنجەی بەندكراوەكانیانی بە دەستدرێژی جنسی و تەنانەت كوشتنیان ، ئەمەش بووە هۆی جولاندنی هەستی رای گشتی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیو ناوەخۆیی. ئەم میتانە بوونە بەڵگەی بەهێز لەسەر پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لەلایەن خودی دەوڵەتی ئەمریكاوە. بۆیە ئەمریكا لە گلدانەوەی تیرۆرستە گومانلێكراوەكان بەبێ دادگا تووشی شكست هات.