ويژدانى دادوه‌رى و
دادپه‌روه‌ری سزایی (العدالة الجنائیة)
مه‌به‌ست له دادپه‌روه‌ری سزایی (العدالة الجنائیة) ئه‌وه‌یه ، (هه‌ر كاتێ مرۆڤێك تاوانێكی ئه‌نجامدا كه به یاسا ته‌جریم كرابێ و ناساندرا بێت، جا چ به قه‌صد و چ به هه‌ڵه، ده‌بێ سزای خۆی وه‌رگرێ ، له دادگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند ، له‌گه‌ڵ بوونی گه‌ره‌نتییه‌كانی دادگایی كردنی دادپه‌وه‌رانه، هه‌ر كه‌سێك بێت و له هه‌ر كاتێك بێت، به له‌به‌ر چاوكردنی ( ظروف و اعذار )ی تاوانه‌كه‌و له‌به‌ر چاو گرتنی جنس و ته‌مه‌ن و ته‌ندروستی و هه‌ندێ بارودۆخی تر كه دادگه و دادوه‌ر هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت).
كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی عه‌داله‌ی سزایی به‌رجه‌سته بێت ده‌بێ ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه جێگه‌ی بایه‌خ بێت لای دادگه و دادوه‌ر :-
1- ده‌بێ تاوانێك هه‌بێت .
2- ده‌بێ ئه‌و تاوانه به یاسا تعریف كرا بێت و سزای بۆ دیاری كرا بێت .
3- ده‌بێ یاسایه‌كه اعلان كرا بێت .
4- ده‌بێ كه‌سه‌كه ئه‌و كه‌سه بێت كه مه‌سئولیه‌ی جینائی بیگرێته‌وه ( چونكه به پێی یاسا له عیراق ده‌بێ كه‌سه‌كه 9 ساڵی ته‌واو كردبێ و له كوردستانیش ده‌بێ 11 ساڵی ته‌واو كردبێت تاكو رووبه‌رووی به‌رپرسیارییه‌تی جینائی بكرێـته‌وه )
5- ده‌بێ كه‌سه‌كه هیچ موانعی مه‌سئولیه‌تی له‌سه‌ر نه‌بێت .
6- ده‌بێ له دادگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به نه‌وعی تاوانه‌كه محاكمه بكرێت .
7- ده‌بێ هه‌موو زه‌ماناتی دادگایی بێگه‌رد دابین كرابێت له ( مافی توكیلی محامی – مافی مناقشه‌ی به‌لگه و شهود – مافی طعن – مافی بێ ده‌نگ بوون – مافی رد القاضی ، سریة التحقیق و علانیة المحاكمة .... هتد )
8- ده‌بێت دادگه به چاوی یه‌كسانی سه‌یری كێشه‌كان بكات ( عدم التمییز ) .
9- ده‌بێ ( ظروف و اعذار ) له‌به‌ر چاو بگیرێت .
10- ده‌بێ جنس و ته‌مه‌ن و ته‌ندروستی و ..... هتد له‌به‌ر چاو بگیرێت .
به‌ڵام له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان كرد شتێك هه‌یه كه پێی ده‌وترێت (ویژدانی دادگه و دادوه‌ر) (ضمیر القاضی) ، دادوه‌ر ئه‌گه‌ر چی پابه‌نده به جێبه‌جێ كردنی ده‌قه یاساییه‌كان ، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ده‌قه یاساییه‌كان و ته‌كییفی قانونی بۆ قه‌زییه‌كه ئه‌وه وابه‌سته‌ی قه‌ناعه‌تی محكمه و قازییه كه قه‌ناعه‌ته‌كه‌ش له ویژدانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
هه‌ندێ نمونه ساكار بۆ ویژدانی دادوه‌ر باس ده‌كه‌ین به كورتی تا روونتر بزانین ویژدانی دادوه‌ر چییه و چۆنه ...
1- تاوانێك هه‌یه بۆ نمونه ژنێك كردوویه‌تی حوكمه‌كه‌ی با بڵێین ( 6 مانگ تا ساڵێكه ) و هه‌موو به‌ڵگه‌كانیش له‌به‌ر ده‌سته و خۆیشی دانیپیاناوه به‌وه‌ی كه تاوانه‌كه‌ی كردووه ، به‌ڵام كه دادگه سه‌یری تاوانكاره‌كه ده‌كات ده‌بینی ( دایكی سێ منداڵی وورده و یه كێكیان شیره خۆره‌یه ، یه‌كه‌م تاوانیه‌تی ، ته‌مه‌نی له نێوانی 25 تا 30 ساڵه ، فه‌رمانبه‌ره ، تاوانه‌كه‌ی مه‌ترسی نییه بۆ سه‌ر ئه‌من و ئاداب و ته‌ندروستی گشتی ) لێره‌دا دادوه‌ر ده‌بێ ئه‌و خاڵانه له‌به‌ر چاو بگرێت و حوكمه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بێت ( حوكمی ده‌دات به حه‌بس كردن تا جارێكی حه‌زه‌ر وه‌رگرێ – و ببێته ده‌رس دووباره‌ی نه‌كاته‌وه - به‌ڵام بۆی ده‌كاته حاڵه‌تی ( ایقاف تنفیذ ) ، ( واته جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێنێ ) لێره‌دا حاكمی ئه‌گه‌ر چی مادده یاساییه‌كه‌شی جێبه‌جێ كرد به‌ڵام ویژدانی خسته پێش تطبیقی قانون .
2- منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵان پاسكیلێك ده‌بات ، و له لایه‌ن خاوه‌نی پایسكله‌كه ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌بردرێت بۆ لای دادگه و دادوه‌ر ، له‌و كێشه‌یه هه‌موو توخمه‌كانی تاوان هه‌یه ، به‌ڵام كاتێ دادوه‌ر داوای ( دراسه‌ی شه‌خصیه‌ت ) ده‌كات له نووسینگه‌ی تایبه‌ت ، ده‌بینی ئه‌و منداڵه له خێزانێكی هه‌ژاره ، محرومه له هه‌موو شتێكی منداڵی هاوته‌مه‌نی خۆی ، دایك و باوكێكی لاسار و بێ باكی هه‌یه ، ئه‌وه ئه‌و منداڵه لێره‌دا خۆی قوربانییه نه‌ك تاوانكار بۆیه ده‌بێ دادگه و دادوه‌ر كار له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی ئه‌و منداڵه بكات و بیپارێزێت و له‌و وه‌زعه نه‌جاتی بدات به گرتنه‌به‌ری هه‌ندێ رێكار كه ئێره جێگه‌ی باس كردنیان نییه .
3- كه‌سێك تاوانێكی اختلاسی كردووه ، ده‌بردرێته لای دادگه‌ی تایبه‌تمه‌ند ، دادوه‌ر ده‌بینێ ئه‌و كه‌سه ، شێت نییه ، ته‌مه‌نی ته‌واوه ، فه‌قیر نییه ، نه‌كه‌وتۆته هه‌ڵه‌وه ، به عه‌مدی ئه‌و كاره‌ی كردووه ، دادگه له تاوانی تر بواری داوه ، لێره‌دا ویژدانی دادگه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ توندترێن سزا بداته ئه‌و كه‌سه ، جا هه‌ر كه‌سێك بێت و هه‌ر پله و مه‌قامێكی هه‌بێت .
ئه‌وانه‌ی باسمان كردن نمونه‌ن و ره‌نگه له واقیعشدا هاوشێوه‌ی هه‌بوو بێت یان له‌وانه‌یه رووبدات .
سه‌باره‌ت به كه‌یسی ئه‌و منداڵه‌ی كه به كه‌یسی ( كلینس دزه‌كه ) ناسرا و بووه ووروژێنه‌ری رای گشتی و وای كرد كه دادگه‌ی ته‌مییزی عیراقی ته‌ده‌خول بكات و ئازادی بكات و هه‌روه‌ها دادگه‌ی ئیستئنافی موسه‌نا روون كردنه‌وه به‌رز بكاته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عیراق و باس له حه‌یسیاتی دۆسێیه‌كه بكات .
بۆ چوونی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه .....
جارێ پێش هه‌موو شتێك نابێ ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه به‌و ئاراسته بێت ( مادام دزه گه‌وره‌كان ناگیرێن ، با دزه بچووكه‌كانیش نه‌گیرێن ) ، چونكه ئه‌وه صفر كردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی قه‌زایه كه تیایدا ( خاوه‌ن ماف و هه‌ژار و بێ پشت ) زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بێت ئینجا به نه‌تیجه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ حاڵه‌تی ( البقاء للأقوی ) كه كۆمه‌ڵگه یه‌كجاری ده‌كاته جه‌نگڵستان ، ده‌بێ ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه و كاركردن بۆ ئه‌وه بێت كه كار له پێناوی یه‌كسانی له‌به‌رده‌م یاسا بكرێـت ، چونكه هه‌ر ئه‌و مه‌حكه‌مه‌یه‌ی جێگه‌ی مشتومڕه پێش ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كابرایه‌كی ئیفراج كرد كه تۆته‌كه‌ی تیختیلاسی چوار ملیار دولار بووه له موڵكی ده‌وڵه‌ت .
دووه‌م نابێ قسه له‌سه‌ر شتێك بكه‌ین كه زانیاری ته‌واومان له‌سه‌ری نه‌بێت ، بۆ نمونه له میدیاكان خوێندومه‌ته‌وه به گه‌وره‌یی نووسراوه ( سجن كردنی منداڵێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵان به ساڵێك سجن ، له‌سه‌ر دزینی ده‌ستماڵی كاغه‌دی ) ، ئیتر ئه‌وه‌ی نووسیوویه‌تی ئه‌لف و بێی یاسا نازانێ ، چونكه ..... بۆ منداڵ پێی ناوترێت ( سزا – عقوبه ) به‌ڵكو پێی ده‌وترێت ( تدابیر احترازیة – رێكاره پارێزگارییه‌كان ) و سزای ساڵێك پێی ناوترێت ( سجن ) پێی ده‌ڵێن ( حبس ) ، منداڵه ته‌مه‌نی هه‌شت نه‌بووه نۆ ساڵ زیاتر بووه ، حه‌بسیش نه‌كراوه به ڵكو له قوتابخانه‌ی گه‌نجان داندراوه وه‌ك رێكارێكی دوور خستنه‌وه له‌و ژینگه‌یه‌ی كه وای لی كردووه فێری دزی ببێت .
هه‌موو رێكاره‌كان به پێی یاسای نه‌وجه‌وانی عیراقی راست و دروست و یاسایین ، چونكه ئه‌وه یاسای عیراقییه كه ته‌مه‌نی به‌رپرسیارییه‌تی به ( ته‌واو كردنی 9 ساڵ دیاری كردووه ) نه‌ك قه‌زا ، كه‌واته ده‌بێ قسه له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكان بكرێـته‌وه نه‌ك محكمه به هه‌ڵه دابندرێت ، له كوردستان ته‌مه‌نی به‌رپرسیاریه‌تی سزایی ساڵانێكه كراوه‌ته ( ته‌واو بوونی 11 ساڵی ته‌مه‌ن ) . واته منداڵ له كوردستان هه‌تا 11 ساڵ ته‌واو نه‌كات و نه‌چێته یه‌كه‌م رۆژی 12 ساڵی له رووی جینائییه‌وه به‌رسیارییه‌تی له‌سه‌ر نییه ، واته ئه‌گه‌ر منداڵێكی ( 10 ساڵ و 11 مانگ و 29 رۆژی ) پیاویش بكوژێ ناگیرێ ، دزی بكات ناگیرێ ، هه‌ر تاوانێك بكات ناگێرێ .
ئه‌و منداڵه به پێی روون كردنه‌وه‌كه‌ی دادگه‌ی ئیستیئنافی موسه‌ننا ، به متله‌بسی گیراوه ، موشته‌كی هه‌یه ، دانی به سێ دزی تره‌وه ناوه ، ته‌مه‌نی 9 ساڵی ته‌واو كردووه ، باشترین حوكمی ده‌ركردووه كه له ( مدرسة تأهیل الصبیان ) دابندرێت بۆ دووباره په‌روه‌رده كردنه‌وه و دوور خستنه‌وه‌ی له‌و ژینگه‌ی كه وای له‌و منداڵه كردووه دزی بكاته پیشه .
- بۆیه ئه‌گه‌ر من دادوه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بوومایه :-
1- هه‌مان بڕیارم ده‌رده‌كرد ، چونكه دادگه لێره‌دا دوو رێگه‌ی له پێشه ، یا ئه‌وه‌تا بیخاته قوتابخانه‌ی گه‌نجان و له بیئه‌ی دزین و به‌ڕه‌ڵایی دووری بخاته‌وه ، یا ئه‌وه‌تا یاسا بشكێنێ و مه‌صڵه‌حه‌تی منداڵه مهم نه‌بێـت له لای و بیداته‌وه خێزانه‌كه‌ی ..... ئێ،ه دادوه‌ر بن كامه رێگه هه‌ڵده‌بژێرن ؟ .
2- ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری منداڵه‌كه به توند ترین شێوه سزا ده‌ده‌م و ( سلب الوڵایة ) شی لێ ده‌كه‌م ، چونكه ئه‌وانه‌ی لێهاتوویی دایك و باوكایه‌تییان نییه و ناتوانن منداڵ به‌خێو بكه‌ن و به پێی یاساش وه‌لی مندال یه‌كه‌م باوكه ئینجا حكومه‌ت .
كۆتایی ....
1- ده‌بێ كار بكرێت له‌سه‌ر به‌رز كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی به‌رپرسیاریه‌تی له عیراق و له كوردستان بۆ ( تمام 13 ساڵ ) چونكه به راستی 9 ساڵ و 11 ساڵ كه‌مه بۆ بڕیار دان له‌سه‌ر به‌رپرسیارییه‌تی جینائی بۆ منداڵ .
2- توند كردنی سزا سه‌ر دایك و باوك و به‌خێوكه‌ر له‌و حاڵه‌تانه .
3- باش كردنی زیاتر ره‌وش و بارودۆخی قوتابخانه‌كانی گه‌نجان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه .
4- له‌به‌رچاو گرتنی زیاتری مه‌صڵه‌حه‌تی منداڵ له كرداری تاواندا .
5- دابین كردنی مانگانه‌ی منداڵ بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی باوكی فه‌رمانبه‌ره یان نا .
هه‌ر بۆ زانینی ئه‌و بابه‌تانه له كوردستانیش گرفتێكی گه‌وره‌یه ...
منداڵ به مانگ گیراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ( بسكێت و شه‌رربه‌تی رانی ) دزی بوو كه قیمه‌ته‌كه‌ی نه‌ده‌گه‌یشته ( 15 هه‌زار دینار ) .
چه‌ند منداڵێك به مانگ گیران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ( جووتێك طیور الحب )یان دزیووه .
چه‌ند منداڵێك له‌سه‌ر فرۆشیاری ده‌ستگیری گرتبوو و چه‌ندین رۆژ له توقیف مانه‌وه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێیان بوو ( 3 هه‌زار دینار و چه‌ند ده‌بده‌به‌یه‌ك) بوو .
منداڵ له‌سه‌ر سواڵ كردن به مانگ ده‌گیرێن له كوردستان .
منداڵ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به مانگ ده‌گیرێن .
منداڵ له‌سه‌ر شه‌ڕ كردن به مانگ له توقیف ده‌مێننه‌وه.
بۆیه ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه بكرێت بۆ چۆنیه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیاردانه و چاره‌سه‌ری وه‌های بۆ دابنێن كه مه‌صڵه‌حه‌تی منداڵ له مه‌قامی یه‌كه‌م بێت له لای مشرع و ده‌بێ دادگه و دادوه‌ریش بۆ منداڵ زیاتر ویژدان به‌كار بێنن نه‌ك ده‌قی یاسایی .
مافپه‌روه‌ر
شوان صابر مسته‌فا
ياساناس و چالاكوانى مه‌ده‌نى